ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دانی وێڵباک لە ئارسیناڵەوە ڕووی کردە واتفۆرد

یاریگا- پێش کۆتایی هاتنی وادەی بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە، یانەی واتفۆرد دانی وێڵباکی هێرشبەری ئینگلیزیی لە یانەی ئارسیناڵەوە گواستەوە ڕیزەکانی.

چوونی هێرشبەرەکە بۆ واتفۆرد، بێ بەرامبەرە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو هەمان نیازییان لە کڕینی هەبوو بە بەهای 8 ملیۆن پاوەند.

دانی وێڵباک ساڵی 2014 بە بڕی 16 ملیۆن پاوەند لە مانچستەر یونایتدەوە ڕووی کردە ئارسیناڵ. لە نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردووەوە یاریزانە 28 ساڵانەکە بەهۆی پێکانەوە لە پاژنەی پێیدا، یاری بۆ تۆپچییەکان نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button