ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
یونایتد لە کڕینی “ئێریکسن” یش پەشیمان بووەوە
یاریگا-مانچستەریونایتد بەفەرمی وازی لە هەوڵەکانی هێنا بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی کریستیان ئێریکسنی ئەستێرەی تۆتنهام.
بەگوێرەی بی بی سی نرخە زۆرەکەی تۆتنهام کە سەروو ١٠٠ ملیۆن پاوەندە هۆکاری سەرەکییە و جگە لەوەش ناوەڕاستکارە دانیمارکییەکە لەباری رۆیشتنی لە تۆتنهام دەیەوێت رووبکاتە ئیسپانیا.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئێریکسن دووهەم یاریزانە لەم هەفتەیەدا کە یونایتد بەفەرمی هەوڵی بۆدەدات و بەدەستی ناهێنیت پاش پاولۆ دیبالا کە زۆر نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە شەیتانە سوورەکان.