ئه‌وروپائیسپانیا

سیسک: کێشی هازارد ئاساییە و چوار جار یانەی ڕیاڵم ڕەتکردۆتەوە

سیسک فابریگاس، یاریزانی مۆناکۆی فەڕەنسی، لە لێدوانێکی دا بۆ ڕادیۆی مارکای ئیسپان ڕایگەیاند،” پێم سەیرە زۆرێک باس لە زیاد بوونی کێشی هازارد دەکەن وەک ئەوەی ٧ ساڵ یاری کردنی لە خولی ئینگلیزیان نەبینیبێت بەڵام ئێستا لە ڕیاڵەو شتەکان جیاوازن و ئەو دەتوانێت سەرکەوتوو بێت لە سەرۆکایەتی یانەکەدا.”
هەروەها لە قسەکانیشیدا باسی لەوەش کرد،” یانەی ڕیاڵ صوار جار هەوڵیان دا گرێبەستم لەگەڵ بکەن دوو جاریان مناڵ بووم و جاری سێهەم کە لە یانەی ئەڕسناڵ بووم بەڵام ڕەتمکردەوە و پێم باش بوو بچمە یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی.”
لە کۆتایی قسەکانیشیدا باسی لەوە کرد،” مردنی خۆسیە ڕیۆس زۆر ناڕەحەتی دامێ ئێمە لەتەمەنێکی مناڵیەوە یەک دەناسین و دوو ساڵ پێش ئیستاشم بیر ناچێتەوە جیمان کرد لە لەندەن.”

بابەتی زیاتر

Back to top button