ئیسپانیافه‌ره‌نسا

پیکێ داوای گەڕاندنەوەی نەیمار دەکات بۆ بارسیلۆنا

جێرارد پیکێ، ئەستێرەی یانەی بارسیلۆنا دووپاتی کردەوە، پەیوەنی کردووە بە نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی و پێ خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بە گەڕانەوەی بۆ یانەی بارسیلۆنا.
نەیمار، ئەستێرەی پاریس لەم دواییانەدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دەست بەرداربوونی لە یانە پاریسیەکە و بە زۆرێک لە هاوڕێکانیشی ڕاگەیاندووە لە یانەی بارسیلۆنا کە دەیەوێت بگەڕێتەوە ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە.
پیکێ لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا بە ڕاشکاوی ووتی،” بەڵی من و نەیمار قسە دەکەین و ئێستا کاتیەتی بێتە دەنگ و باس لەوەزعی خۆی بکات من بۆم نییە قسەکانی ئەو بکەم.”
هەروەها لە قسەکانیشیدا ئەوەشی باس کرد،” ئەو ئەستێرەیە کە ناوەوە و لە دەرەوەی یاریگادا و شارەزای شارەکەیەو زۆر بەسوود دەبێت بۆ بارسیلۆنا و ئەزانم کە ئەم بابەتە قۆرسە بەڵام دەبێت بخرێت بە لایەک دا.”
جێگەی باسە کە نەیمار بەشداری یاری سۆپەری فەڕەنسی نەکرد لە سەرەتای حەفتەکەدا .

بابەتی زیاتر

Back to top button