ئه‌مریکا

فەڕمی: دیگۆ فۆڕلان وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند

یاریگا- دیگۆ فۆڕلان ئەستێرەی ئۆرۆگوای بەشێوەیەكی فەڕمی لە تەمەنی 40 ساڵیدا وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند.

یاریزانەكەی پێشووی ئۆرۆگوای لە لێدوانەكانی بۆ ڕۆژنامەی تیلمۆندۆ: شتێكی ئاسان نیە، هیواخواز بووم هیچ كات ئەمڕۆژە نەیەت، بەڵام هەموو شتێك كۆتاییەكی هەیە.

بەردەوام بوو ووتی: بڕیارمداوە بەشێوەیەكی كۆتایی واز لە یاریكردن بهێنم جارێكی دیكە یاری تۆپی پێ نەكەمەوە.

فۆڕلان لە یانەی ئیندیبیندێنتی ئەرجەنتینی دەستی بە یاریكردن كرد، دواتد پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یۆنایتد كرد هەروەها دواتر چووە یانەی ڤیا ڕیاڵی ئیسپانی و ئەتلەتیكۆ مەدریدی هەمان ووڵات.
.
یاریزانەكە لە خولی ئیسپانی ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و توانی 128 گۆڵ تۆمار بكات لە 240 یاریدا.

هەروەها لە وڵاتەكەشی ڕۆڵێكی دیاری هەبووە لە بردنەوەی كۆپا ئەمریكای 2011.

هەروەها لویس سوارێز بۆ وازهێنانی یاریزانەكە لە پەڕە فەڕمیەكانی نووسیوویەتی: تۆ مێژووی بووی بۆ ئۆرۆگوای و هەمووان، دەبێت سوپاست بكەین بۆ ئەوەی پێشكەشت كردین، بۆ هەمیشە دەمێنیتەوە لە لامان، چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوەی یاریگا هەموو كات لێتەوە فێر بووم، هەموو كات یاریزانە دڵخوازەكەی من بووی، هەمیشە هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازم هاوڕێكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button