ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

تۆتینهام بری ٧٠ ملیون یۆرۆ پێشکەش دەکات بەرامبەر بە تواناکانی دیباڵا

چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی بڵاویان کردەوە، یانەی تۆتینهامی ئینگلیزی لە هەوڵدایە بۆ بەدەست هێنانی تواناکانی یاریزانی یانەی یۆڤی ئیتاڵی، پاولۆ دیباڵا.
بە پێ ڕۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی، یانەی تۆتینهام بڕی ٧٠ ملیون یۆرۆ پێشکەش دەکات بەرامبەر بەدەست هێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە ئەرجانتینیە.
ئەمەش لەدوای ئەوەو دێت، دیباڵا ڕەتیکردەوە بچێتە ڕیزەکانی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی لە گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕ کردندا لەگەڵ رامیلۆ لۆکاکۆ.
سەرەڕای ئەو ڕەتکردنەوەیەی دیباڵا بەرامبەر یانەی مان یونایتد کە بە باساو هێنانەوەی ئەوە بوو، دیباڵا نایەوێت ڕیزەکانی یانە ئیتاڵیەکە جێ بهێڵێت بەڵام لە ئێستادا ئەو باسە جیاوازە لەگەڵ یانەی تۆتینهام دا.
جێگەی باسە کە یانەی تۆتینهام لە وەرزی پێشوودا دووهەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو و چوارهەمی خولی ئینگلیزیش بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button