ئه‌ڵمانیائه‌وروپافه‌ره‌نسا

گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمان خۆی ئامادە دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ خولی ئەڵمانی

چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی لە هەواڵێکدا بڵاویان کردەوە، یانەی پاریسی فەڕەنسی ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە بۆ گەڕانەوەی کیڤن تراب، گۆڵپارێزی یانەی پاریس، بۆ خولی ئەڵمانی بەڵام ئەم جارەیان بە گرێبەستێکی بەردەوام نەوەک بەشێوەی خۆاستن.
ئەم گۆڵپارێزە ئەڵمانیە لە خولی پێشوو دا لە گەڵ یانەی ئینتراخت فڕانکفۆردی ئەڵمانی یاری دەکرد بە شێوەی خۆاستن ئەویش لە دوای پشت بەستن بە بۆفۆنی گۆڵپارێزەوە لە یانەی پاریس.
لەگەڵ هەموو ئەم هەواڵانەش بەڕێوبەری هونەری یانە پاریسیەکە ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن لەم وەرزەدا کیڤن دەست بەرداری یانەکەیان بێت و دەگەڕێتەوە ئاستی جارانی بەڵام ڕۆژنامەی سکایسپۆرت بڵاوی کردەوە، کیڤن دەگەڕێتەوە یانە ئەڵمانیەکە بەم زووانە.
هەر ئەو ڕۆژنامەیە دووپاتیشی کردەوە کە گفتوگۆی نێوان یانەی پاریس و یانەی فڕانکفۆرد زۆر بە باشی دەڕوات و پێ دەچێت ئەم گۆڵپارێزە بە گرێبەستێک کە بڕی ٧ ملیون یۆرۆیە بچێتە ڕیزەکانی یانەی فڕانکفۆرد بۆ ماوەی ٥ ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button