ئاسیائه‌مریکائه‌وروپا

هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان مارسێلۆ و یانەی نەسڕی سعوودی نیە

یاریگا
مارسێلۆ بەرگریکاری بەڕازیلی دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی ئۆڵەمپیاکۆسی یۆنانی، تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کارگێری یانە یۆنانیەکە بڕیاریدا گرێبەستی بەرگریکاری بەڕازیلیەکەی هەڵوەشێنتەوە، ئەو یاریزانە یانەکەی جێهێشت، دەنگۆیەکیش هەیە لەگەڵ یانە سعوودیەکە لە گفتوگۆدایە، بەڵام دەنگۆکان راست نین و ئەو یاریزانە هیچ قسەیەکی لەگەڵ ئەو یانەیە نەکردووە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە مارسێلۆ تاوەکو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئۆڵەمپیاکۆس کۆتایی دێت، ناتوانێت پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button