ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئاڵوگۆڕی دانیلۆ و کانسیلۆ کۆتایی هاتووە

یاریگا-هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و یوڤێنتۆس لەسەر ئاڵوگۆڕی دانیلۆ بە کانسیلۆ رێککەوتوون و تەنها چەند ووردەکارییەک ماوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ ئەمڕۆ دانیلۆ لەگەڵ یۆڤی گەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر بەندەکانی تایبەت بە مافی یاریزانەکە و موچەی ساڵانەی چوار ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

کانسیلۆش سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی وەرزی رابردووی، لەلایەن بیانکۆنێرییەوە رێگەی پێدراوە پەیوەندی بە ستیزنەوە بکات.  یۆڤی لەم ئاڵوگۆڕەدا جگە لە جێگرەوە، بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆشی دەست دەکەوێت.

بازاڕی گواستنەوەی یانە ئیتاڵییەکە کۆتایی نەهاتووە و  لە هەمان کاتدا هەوڵی بەدەستهێنانی رۆمیلو لوکاکوی هێرشبەری مانچستەریونایتدیش دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button