ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

دیبالا چاوەڕێ پاریس سانجێرمان دەکات دوای شکست هێنانی لەگەڵ مان یونایتد

یاریزانی ئەرجانتینی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، پاولۆ دیبالا، چاوەڕێ یانەی پاریسی فەڕەنسی دەکات لە دوای شکست هێنانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی.
چەند رۆژنامەیەکی ئیتاڵی لە هەواڵێکدا بڵاویان کردەوە، دیبالا تا ئێستا لە بازاری گۆاستنەوەی یاریزاناندا ماوە لە دوای شکست هێنانی بۆندەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە.
ئەم هەواڵەش لە لایەن رۆژنامەی لاستامبا دووپاتکرایەوە، دیبالا چاوەڕی گرێبەستێکی نوێیە لە لایەن یانەی پاریسەوە و دەیەوێت دەست بەرداری یانەی یۆڤی بێت لە وەرزی گواستنەوەی ئێستادا.
هەر ئەم ڕۆژنامەیەش باسی لەوەش کرد، دیبالا کێشەی نییە گەر هاتوو گرێبەستی لەگەڵ بکرێت لە دوای ڕۆشتنی نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلیش.
جێگەی باسە کە ڕۆژی ئەمڕۆ دیبالا بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەی یۆڤی کردەوە لە دوای نەهاتنی بۆ ماوەیەکی زۆر بە بۆنەی جامی کۆبا ئەمەریکاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button