ئه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپول بە فەرمی بەدەست هێنانی گۆڵپارێز ئەدریانی ڕاگەیاند

Yariga App

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لە ماڵپەری فەرمی خۆی بەدەست هێنانی گۆڵپارێزی ئیسپانی ئەدریانی ڕاگەیاند لە گرێبەستێکی ئازاد دا دوای تەواو بوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی وێست هام.
یانەکە ئەوەشی ڕاگەیاند کە هەر ڕاستەوخۆ بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکە دەکات بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ وەرزی نوێ.
ئەدریان لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەکان باسی لەوە کرد،” من زۆر دڵ خۆشم بە هاتنم بۆ ئەم یانە گەورەیە و بە پەرۆشەوەم یەکەم یاری بە درێسی ئەم یانەیەوە بکەم
جێگەی باسە کە ئەم یاریزانە سەرقاڵی گفتوگۆ بوو لەگەڵ یانەی بەلەد وەلید بەڵام لەگەڵ پێشکەش کردنی بۆندەکە لە لایەن یانەی لیڤەرپول ڕاستەوخۆ دەست بەرداری گرێبەستەکانی دیکە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button