ئه‌وروپائینگلتەرا

ئێمری دانی بە نزیک بوونەوەی گرێبەستی تێرنی دا

ئۆنای ئێمری بەڕێوبەری هونەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، یانەکە تا ئێستا بە سەرکەوتوویی بەردەوام بووە لە گرێبەستەکەی کیران تێرنی.
یانەی ئەرسناڵ دەمێکە چاوی خستۆتە سەر ئەستێرەی یانەی سێڵتێکی سکۆتلەندی و هەر لە سەرەتای وەرزی گۆاستنەوەی یاریزانانی هاویندا.
چەندین جار بەڕێوبەرایەتی یانەی سێڵتێک ئەم داوایەی یانەی ئەرسناڵی رەتکردەوە کە دەست بەرداری ئەم یاریزانە بەتوانایەیان بن.
سەرەڕای ئەو هەموو ڕەتکردنەوەیەش ئیێمری لە لێدوانەکەیدا ووتی،” گرێبەستەکە تا ئێستا بە باشی هاتووە.”
دووپاتیشی کردەوە، گرێبەستەکە لە کۆتاییدایەو ئەوەنەی نەماوە ئەم ئەستێرەیە بخەنە ڕیزەکانی یانە ئینگلیزیەکەوە.
جێگەی باسە کە یانەی ئەرسناڵ مووچەی کڕینی یاریزانانی بەرز کردۆتەوە بەتایبەتی دوای گرێبەستەکەی لەگەڵ یاریزان نیکۆڵاس پێپێ بە بڕی ٨٠ ملیون یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button