Video Goalئیتاڵیاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

دیدا گەڕایەوە ئەیسی میلان

یاریگا-گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی، دیدا جارێکی دیکە گەڕایەوە یانە کۆنەکەی.

نیلسۆن دی خیسۆس ناسراو بە دیدا لە ئەرکە نوێیەکەیدا وەک ڕاهێنەری گۆڵپارێزەکانی تیپی تەمەن خوار ١٧ ساڵانی یانەی میلان دەستبەکاربووە و جارێکی دیکە گەڕایەوە ناو جیهانی تۆپی پێ.

گۆڵپارێزە تەمەن ٤٥ ساڵانیەکەی سامبا لە ساڵای ٢٠٠٢ تا ٢٠١٠ بەدرێسی یانەی میلان ٣٠٢ یاری ئەنجامداوە و ٢ جار لەگەڵ ئەو یانەیە بووەتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و یەکی یەک جاریش بووەتە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا و سوپەری ئیتاڵیا و جامی جیهانی یانەکان و دووجاریش نازناوی جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێناوە.

خۆشترین یادگاری دیدا لەگەڵ میلان بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی ٢٠٠٣ دەگەڕێتەوە، کە لەیاری کۆتایی بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتن بەسەر یانەی یۆڤینتۆس و دیداش ٣ لێدانی یەکلاکەرەوەی گەڕاندەوە و میلانی کردە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بۆجاری شەشەم لەمێژوودا.

ڤیدیۆ : کورتکراوەی یاریەکە ببینن

بابەتی زیاتر

Back to top button