ئیسپانیا

دی یۆنگ: بە باشی یاریم نەكرد و شایستەی ئەو خەڵاتە نیم

یاریگا- فرانكی دی یۆنگ یاریزانە نوێیەكەی بارسێلۆنا باس لە ئاستی خۆی دەكات و پێی وایە لە یاریەكەدا بە باشی یاری نەكردووە.

لە یاری خوان گامبەر بەرامبەر ئەرسیناڵ  بارسێلۆنا توانی 2-1 یاریەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت و جامەكە  بباتەوە.

دی یۆنگ لە دوای یاریەكە ووتی: بە باشی یاریمان نەكرد، پێوویستمان بەوەیە زیاتر تۆپ لای خۆمان بهێڵینەوە، هەروەها زیاتر هەوڵی پچڕاندنی بدەین.

هەروەها بەردەوام بوو ووتی: جیاوازی هەیە لە نێوان شێوازی یاریكردنی بارسێلۆنا و ئەیاكس، هەردووكیان گرنگی بە هێشتنەوەی تۆپ دەدەن، بەڵام لە ڕووەكانی دیكەوە جیاوازن.

سەبارەت بە بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەكە ووتی: شایستەی ئەو خەڵاتە نەبووم.

بابەتی زیاتر

Back to top button