ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

بەفەرمی – یانەی میلان گرێبەستی خۆی ڕاگەیاند لەگەڵ بن ناسڕ

یانەی میلانی ئیتاڵی بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستی خۆی لەگەڵ ئەستێرەی جەزایری و یاریزانی یانەی ئامپۆلی، ئیسماعیل بن ناسڕ، ڕاگەیاند دوای ماوەیەک لە گفتوگۆ.
بن ناسڕ لە یاریەکانی نەتوەکانی ئەفریقیا ئاستێکی زۆر بەرزی نواند و بووە جێگەی باسی یانەکان و خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکەشی پێ بەخشرا.
یانەی میلان لە ماڵپەری سەرەکی خۆی لە کورتە ڤیدیۆیەک دا ئەم یاریزانە نوێیەی بە خەڵک ناساند و گرێبەستەکەشی تا ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.
رۆژنامەکان باسیان لەوە دەکرد، گرێبەستەکەی بن ناسڕ لەگەڵ یانەی میلان بڕی ١٦ ملیون یۆرۆ ی تێ چووە.
جێگەی باسە کە ئەم یاریزانە جەزایریە لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی یاری کردووە پێش ئەوەی بچێتە ریزەکانی یانەی ئامپۆلی لە ساڵی ٢٠١٧ دا و ئاستی زۆی لە هەموو ئەو یانانەدا نواندووە بە باشترین شێوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button