ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

نۆێر: باجی هەڵەکانی خۆمانمان دا

مانویل نۆێر، گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونێخی ئەڵمانی، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد، یانەکەیان باجی هەڵەکانیان و دەرفەتە بەهەدەر چووەکانیان دا و جامی سۆپەری ئەڵمانیان دۆڕاند.
یانەی بایرن میونێخ جامی سۆپەری ئەڵمانی بەیانەی برۆسیا دۆرتمۆند دۆڕاند بە دوو گۆڵ بێ بەرامبەر لە شەوی شەممەدا.
سەبارەت بەو یاریەش نۆێر ووتی،” یاریەکە زۆر جێ ناخۆشی و نا ئومێدی بوو و هیوادارم ئاستمان بەو شێوەیەی لێ نەیەت و لە داهاتوو دا باشتر بین.”
هەروەها باسی لەوەش کرد،” سەرەڕای ئەوەی یاریەکە لە کۆنترۆڵی ئێمەدا نەبووە بەڵام چەند دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا بۆ گۆڵی بەرامبەر بەڵام بەداخەوە دەرفەتەکان بە هەدەر دران.”
نۆێر ئەوەشی پشت ڕاست کردەوە کە دۆڕاندنی ئەو یاریە بە هۆی هەڵەکانیانەوە بووە و ئاواتی خۆاست کە لە داهاتوودا بەو شێوەیە نەەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button