ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

لیڤاندۆڤیسکی داواکەی دووبارە دەکاتەوە لە بەڕێوبەرایەتی بایرن میونێخ

رۆبێرت لیڤاندڤیسکی، ئەستێرەی یانەی بایرن میونێخی ئەڵمانی، دووبارە داوای لە بەڕێوبەرایەتی یانەکە کرد، ڕیزەکانی یانەکە بەهێزتر بکەن بە یاریزانانی بە تواناو لێ هاتوو و ئەمەش لەدوای ئەو دۆڕاندنەوە هات لە جامی سۆپەری ئەڵمانی بەرامبەر یانەی برۆسیا دۆرتمۆند.
یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی یاریەکەی بردەوە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر شەوی شەممە.
لیڤانۆڤیسکی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە دوای یاریەکە ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ دیار بوو کە کێشەکانمان چین و ئێمە پێویستمان بە یاریزان هەیەو کورسی یەدەکەکانمان دەبێت یاریزانی وەهای تیا بێت کە بتوانێت ئاڕاستەی یاریەکە بگۆڕێت.”،”
هەروەها لە قسەکانی دا باسی لەوەش کرد،” زۆر نیگەرانم کە نەمانتوانی لە یاریەکە سەرکەوتوو بین و چەند هەڵەیەکی بچووکمان هەبوو بەڵام لە دوای گۆڵی یەکەم باوەڕمان بەوە نەما کە دەتوانین یاریەکە بهێنینەوە.”
جێگەی باسە کە جگە لە لیڤاندۆڤسکی چەندین یاریزانی دی داوایان لە یانەکە کردووە کە ڕیزەکانیان بەهێزتر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button