ئیسپانیافه‌ره‌نسا

سەرەڕای کێشەی دارایی – بارسیلۆنا ڕێگەیەک دەدۆزێتەوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ نەیمار

یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی ڕێگەیەک دەدۆزێتەوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ نەیمار دا سیلڤا، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بێ ئەوەی کێشەی دارایی بۆ یانەکە بکەوێتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، پەیوەندی نێوان نەیمار و یانەی پاریس بەرەو ڕێگەیەکی داخراو دەچێت بە تایبەتی لە دوای ئەو کێشەیەی لەگەڵ بەڕێوبەری وەرزشی یانەی پاریس، لیوناردۆ.
هەروەها لە هەواڵەکەدا باس لەوە کرابوو، ناسڕ خەلیفە خاوەنی یانەی پاریس ئامادەیە دەست بەرداری نەیمار ببێت بەڵام کێشەکە لەوەدایە نەیمار نایەوێت بێ لە یانەی بارسیلۆنا درێسی هیچ یانەیەکی کە لەبەر بکات و ئەمەش یانەی پاریس مەجبور دەکات بیر لە بارسیلۆنا بکەنەوە.
رۆژنامەی سپۆرت ئەوەشی ڕاگەیاند، یانەی پاریس بە ئاڵوگۆڕ کردنی یاریزان ڕازی نابێت و ئەمەش وای لە یانەی بارسیلۆنا کرد کە بە شێوەی خواستن نەیمار بباتە لای خۆی لەگەڵ مافی کڕیندا.
جێگەی باسە کە نەیمار لە ساڵی ٢٠١٣ تاکو ٢٠١٧ یاری کردووە بۆ یانەی بارسیلۆنا و خاوەنی ١٠٥ گۆڵ بووە لەگەڵ جەندین نازناودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button