ئینگلتەرا

پریمه‌رلیگ | سپێرس به‌ گۆڵێكی كوشنده‌ دێربی برده‌وه‌و ئێڤێرتۆنیش به‌ یه‌كسانبوون ده‌ستپێكرد

LIVEیاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5 ـی ئێواره‌ 5 یاریی به‌رێوه‌چوون، له‌ گرنگترینیاندا تۆتنهام هۆتسپێرس به‌ گۆڵێكی كوشنده‌ بردنه‌وه‌ی تۆماركردو ئێڤێرتۆنیش یه‌كسانبوو.

له‌ دێربی له‌نده‌ن تۆتنهام و وێستهام به‌یه‌كگه‌یشتن و هه‌ریانه‌یه‌ك یاریزانێكی لێ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌و تا دوا ساته‌كانی یارییه‌كه‌ 0-0 ناونیشانی یارییه‌كه‌ بوو، به‌ڵام له‌خوله‌كی 93 داێێر گۆڵێكی بۆ سپێرس تۆماركردو پۆچێتینۆ یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له‌ یارییه‌كی دیكه‌شدا ئێڤێرتۆن بووه‌ میوانی لیسته‌ر ستیی تازه‌ گه‌ڕاوه‌ بۆ پریمه‌رلیگ و یارییه‌كه‌ 2-2 به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هات كه‌ ماكگێدی له‌ تۆفێز گۆڵێكی جوانی له‌ یارییه‌كه‌ تۆماركرد.

له‌ یارییه‌كانی دیكه‌دا ساندێرلاند و ویست برۆمیچ 2-2 یه‌كسانبوون و هول ستی و ئاستۆن ڤێلاش 1-0 له‌ كوینز پارك رینجه‌رز و ستۆك ستییان برده‌وه‌ .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .