ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لاس شۆن پەیوەندی بە جەنەوای ئیتاڵییەوە دەکات

یاریگا-یانەی جەنەوا گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ ئەجاکس ئەمستەردام بۆ گواستنەوەی لاس شۆن بۆ خولی ئیتاڵی.

بەگوێرەی سکای سپۆرت ناوبراو گرێبەستێک بۆ دوو وەرز واژۆدەکات لەگەڵ ئەگەری وەرزی سێهەم بەپێی خواستی جەنەوا.هەرچەند نرخی گرێبەستەکەی ئاشکرانەکراوە بەڵام  بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی بۆ ٣٣ ساڵ پێشبینی دەکرێت بڕە پارەیەکی کەم بێت.

ناوەڕاستکارە دانیمارکییەکە ماوەی حەوت ساڵە یاری بۆ ئەجاکس دەکات و لەو ماوەیەدا  بەشداری ٢٨٦ یاری کردووە ٦٤ گۆڵی تۆمارکردووە و ٥٢ی دیکەی دروستکردووە. ناوبراو ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد پاش ئاستە بەرزەکەی لە خولی پاڵەوانەکانی وەرزی رابردوو بەرامبەر ریاڵ مەدرید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button