ئه‌مریکاگرنگترین

رۆناڵدینهۆ لە کێشەدایە و رێگەی پێنادرێت بەڕازیل جێبهێڵێت

یاریگا-رۆناڵدینهۆ گاوچۆ ئەستێرەی ناوداری بەڕازیلی تووشی قەرزارییەکی زۆر هاتووە و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیدا گیراوە.

رۆژنامەی فولها دی ساوپاولۆ هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، دەست بەسەر ٥٧ موڵکی رۆناڵدینهۆدا گیراوە و بە ١.٨ ملیۆن یۆرۆش سزادراوە.

دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی هەردوو پاسپۆرتە ئیسپانی و ناوخۆییەکەیان لێسەندووەتەوەو ناوبراو بۆی نیە بەڕازیل جێبهێڵێت. ئەمەش پاش ئەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی گەیشتە ٢.٣ ملیۆن یۆرۆ.

پارێزەرەکەی سەرجەم رێکارەکانی بە نایاسایی وەسفکرد و رەتیکردەوە دادگای بەڕازیلی مافی ئەوەی هەبێت و هیچ یاسایەک پشتگیری لەو کارانە بکات کە دژی رۆناڵدینهۆ ئەنجامدراون.

قەرزەکانی ناوبراو لەپای باج و ئاشکرابوونی کارگەیەکی شەکری نایاسایی و دروستکردنی سەکۆیەکی راوەماسی نایاسایی لە کەناری دەریای شاری گۆبیا و چەند کێشەیەکی دیکەی یاسایین.

بابەتی زیاتر

Back to top button