فه‌ڕه‌نسا

مباپێ: هەست بە باشی دەكەم و هیوادارم نەیمار لەگەڵمان بەردەوام بێت

یاریگا- كیلیان مباپێ ئەستێرەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دووپاتیكردەوە كەوا هەست بە باشیەكی زۆر دەكات و دەیەوێت بەردەوام بێت لە پیشاندانی ئاستە بەرزەكەی لە وەرزی نوێ.

ئەمڕۆ پاریس سان جێرمان یەكەم یاری فەڕمی خۆی ئەنجام دەدات لەم وەرزە لە یای یاری سوپەری فەڕەنسی بەرامبەر ڕین.

لە كۆنگرەی پێش یاریەكە مباپێ ووتی: هەست دەكەم لە ئاستێكی زۆر باشدام، لە توانامدا هەیە ڕۆژ بە ڕۆژ باشتر بم.

بەردەوام بوو ووتی: دەمەوێت هەموو كات لەگەل یاریزانە گەورەكان یاری بكەم، ئەوە وام لێدەكات بەهێزتر بم، وەك كاڤانی یەكێكە لە یاریزانە گەورەكان بێگومان، هەروەها نەیمار هیوادارم لە یانەكەمان بەردەوام بێت و نەڕوات.

هەروەها ووتیشی: لە یاری سوپەر بەوپەڕی هێز و توانامانەوە دەچینە نێو یاریگا بۆ بردنەوەی نازناوەكە، بێگومان بردنەوەی ئەو نازناوە پاڵپشتیەكی گەورە دەبێت بۆمان پێش دەستپێكردنی وەرزی نوێ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button