ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کانتی بڕیاری کۆتاییدا

یاریگا-نگۆلۆ کانتی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی کۆتایی بەهەموو دەنگۆکان هێاو مانەوەی خۆی لە یانە لەندەنیەکەدا ڕاگەیاند.

کانتی بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری کۆتایی یۆرۆلیگدا دژی ئارسیناڵ تووشی هات، نەیتوانی بەشداری یاریە ئامادەکاریەکانی یانەکەی بکات، بەڵام دوای چاکبوونەوەی و گەڕانەوەی بۆ مەشقەکانی یانەکەی ڕایگەیاند “لەبارەی چوونی من بۆ پاریس هیچ شتێک ڕاست نییە و تەنها پڕوپاگەندەی ڕۆژنامەکانە، من لە چێڵسی دڵخۆشم و دەمێنمەوە”.

نگۆلۆی تەمەن ٢٨ ساڵان نازناوی پریمەرلیگی لە وەرزی ٢٠١٥-١٦ لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی بەدەستهێناو دواتر پەیوەندی بەیانەی چێڵسیوە کرد، هەر لە وەرزی دواتر دووبارە بەدوای یەک بووەوە پاڵەوانی پریمەرلیگ، بەڵام ئەمجارەیان بەدرێسی یانەی چێڵسی بوو، جیا لەوەش لەمساڵدا لەسەر حسابی یانەی ئارسیناڵ بوونە پاڵەوانی یۆرۆلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button