ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌را

یۆڤانتۆس داوایەکی یانەی ئەرسناڵ ڕەتدەکاتەوە

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی داوایەکی فەرمی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ڕەتکردەوە سەبارەت بە گرێبەست کردن لەگەڵ بەرگریکار، دانێلی ڕۆگانی.
یانەی ئەرسناڵ بەدوای گرێبەستێ بەرگریکارێک دەگەڕێت بۆ یانەکەی ئەمەش بە فەرمانی ڕاهێنەری ئیسپانی ئۆنای ئیمری.
چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی دووپاتیان کردەوە، یانەی ئەرسناڵ داوایەکی فەرمی ناردووە بۆ یانەی یۆڤانتۆس تا بتوانن ئەم یاریزانە لاوە بهێننە ڕیزەکانی خۆیانەوە بە شێوەی خۆاستن بۆ دوو وەرز لەگەڵ مەرجی کڕیین دا.
لەگەڵ ئەوەی یانەی یۆڤانتۆس لە ئێستادا زۆر پێویستی بە تواناکانی ڕۆگانی نییە و لە یەدەکدا دانراوە بەڵام پێ دەچێت ساری ڕاهێنەر لەم وەرزەدا بە پێنچ بەرکریکار یاری بکات بەهۆی نا ئامادە بوونی جۆرجیۆ کلینی.
جێگەی باسە کە ئەم یاریزانە لاوە دەیەوێت لە یانەی یۆڤی بمێنێتەوە و چانسی زیاتری پێ بدرێت لە وەرزی نوێدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button