ئه‌وروپائیتاڵیا

میلان پرسیار دەکات سەبارەت بە دی بول

چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی دووپاتیان کردەوە، یانەی میلانی ئیتاڵی گرنگی دەدات بە، ڕۆدریگۆ دی بولی ئەرجەنتینی و یاریزانی ناوەندی یانەی ئۆدینێزی.
سەبارەت بە رۆژنامەی کۆریری دیلا سێرای ئیتاڵی، یانەی میلان پرس و ڕای کردووە سەبارەت بە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەم یاریزانە لاوە و لە وەڵامدا یانەی ئۆدینێزی داوای ٤٠ ملیونی کردووە بەرامبەر بەدەست بەردار بوونیان لە تواناکانی یاریزانەکە.
دی بولی ٢٥ ساڵ، ئاستێکی زۆر باشی نواند لە گەڵ هەڵبژاردەکەی، ئەرجەنتین، لە یاریەکانی کۆبا ئەمەریکای ٢٠١٩ کە هەڵبژاردەکەی توانی پلەی سێهەم بەدەست بهێنێت و بووە هۆی دەرکەوتنی خۆشی.

بابەتی زیاتر

Back to top button