ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

کاڤانی: نەیمار هیچی لە تواناکانی پێشکەش بە یانەی پاریس نەکردووە

ئەدینسۆن کاڤانی، ئەستێرەی یانەی پاریسی فەڕەنسی، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی هیچی لە تواناکانی و ئاستە بەرزەکەی بۆ یانەی پاریسی فەڕەنسی پێشکەش نەکردووە و بەم هەواڵەش چەند ئاماژەیەکی بۆ داهاتووی نەیمار کرد بە تایبەتی لە دوای ئەو دەنگۆیانەی کە هەیە سەبارەت بەگەڕانەوەی بۆ یانەی بارسیلۆنا.
هەروەها لە قسەکانیدا ئەوەشی ووت،” نەیمار زۆری ماوە پێشکەشی یانەی پاریسی بکات و ئەو ئەستێرەی ماراکانایەو زۆر توانای زیاتری پێێە تا پیشانی یانەکەی بدات.”
کاڤانی لە لێدوانێکی دا لە ڕۆژنامەی لۆبارزیان پرسیاری لێ کرا سەبارەت بە داهاتووی نەیمار لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکەدا و لە وەڵامدا ووتی،” هیوادارم سوود لەم بابەتانەی لەم دواییەدا ڕووی دا وەربگرێت وەک کەسایەتیەک و ئەو هێشتا زۆری ماوە لە یانەی پاریس دەریبخات و دڵنیام زۆر لەوە زیاتری پێ دەکرێت بۆ یانەکەی خۆی.”
سەبارەت بە داهاتووی خۆشی ووتی،” ڕاستە ئاستی من لە وەرزی پێشوودا وەک و پێویست نەبوو و من لەگەڵ یانەکەشدا قسەم کردووەو من بەس بەڵێنم بە جەماوەر نەداوە کە ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەم بەڵکو بەڵێنم بە خۆشم داوە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button