ئه‌وروپائیسپانیا

بارسیلۆنا دەیەوێت کۆتینیۆ لە کۆڵ خۆی بکاتەوە پێش ئەوەی وەرزی گواستنەوەی یاریزانان کۆتایی بێت

فیلیپ کۆتینیۆ، ئەستێرەی یانەی بارسیلۆنا، بە یەکێک لە گرانترین گرێبەستەکانی یانەی بارسیلۆنا دا دەنرێت کە بڕەکەی گەشتە ١٤٠ ملیون یۆرۆ لە ساڵی ٢٠١٨ دا.
ماڵپەری سپۆرتی ئیسپانی لە هەواڵێکدا بڵاویان کردەوە، یانەی بارسیلۆنا نایەوێت زەرەرمەند بێت لە فرۆشتنەوەی ئەم یاریزانە.
هەر لەبەر ئەو هۆکار، یانەی بارسیلۆنا لە ئێستادا بیر لەوە دەکاتەوە کە بە شێوەی خۆاستن بیدات بە یانەیەک لەگەڵ مەرجی فرۆشتنی و ئەمەش کاتێک بوو کە لەگەڵ بریکاری یاریزانەکە قسە کرا لە لایەن یانەی بارسیلۆناوە.
یانەی مان سیتی و یونایتدی ئینگلیزی ئەم یاریزانەیان وەک یەکێک لە پاڵێوراوەکان دانا بۆ وەرزی داهاتوو بەڵام هیچ هەوڵێکیان نەدا بۆ گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە ٢٧ ساڵە.
کۆتینیۆ لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ئەو بیرۆکەیەی ڕەتکردەوە، بە شێوەی ئاڵوگۆڕ کردن بچێتە یانەی پاریسی فەڕەنسی بەرامبەر نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی و ڕەتیشی کردەوە بچێتە خولی سینی لە ئێستادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button