ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

گواردیۆلا: سانێ هیچ کاتێک داوای جیابونەوەی لە یانەکەی نەکردووە

یاریگاـ
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵاند چوونی لێرۆی سانێ بۆ ریزەکانی بایرن میونشن رەتدەکاتەوە.

راهێنەرە ئیسپانیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری قەلغانی خێرخوازی بەرامبەر لیڤەرپول سەبارەت بە یاریزانە ئەڵمانیەکەی یانەکەی گووتی ” سانێ تاوەکو ئێستا داوای جیابونەوەی نەکردووە و دەیەوێت لەگەڵ ئێمە بەردەوام بێت، ماوەیەک پێش نزیک بوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام پرۆسەکە دواخرا بۆ کاتێکی دیکە “.

پێپ ئەوەشی نەشاردەوە ئەوان نایانەوێت رێگری لە مانەوەی ئەو یاریزانانە بکەن کە نایانەوێت لەگەڵیان بەردەوام بن، بەڵام سەرەتا پێویستە لەگەڵ بەرپرسانی یانە قسە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button