ئه‌وروپا

خانمە ناوبژیوانێک یاری جامی سوپەری ئەورووپا بەڕێوە دەبات

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ‘یوفا’ بە فەرمیی ستیفانێ فراپارتی خانمە ناوبژیوانی فەڕەنسیی دیاری کرد بۆ بەڕێوەبردنی یاری جامی سوپەری ئەورووپی.

یارییەکە، چامی 44هـەمینی جامەکەیە و لە 14ی ئەم مانگە لە نێوان لیڤەرپووڵی پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ و چێڵسی پاڵەوانی یۆرۆپالیگ بەڕێوە دەچێت، کە بۆنەیەکی ساڵانەیە و یوفا پێی هەڵدەستێت، هەردوو پاڵەوانی پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکە پێک دەگەن.

فراپارتی خانمە ناوبژیوان، پێشتر مانگی ئەپرێڵی ئەمساڵ یارییەکی پیاوانی لە خولی فەرەنسیی بەڕێوە برد. ناوبژیوانە فەڕەمسییە بە یاریدەدەرێتی هەردوو خانمی هاوکاری یارییەکە بەڕێوە دەبەن، ئەوانیش مانوێلا نیکۆلاسی هاونیشتیمانیی و میشێلی ئونێلی ئێرلەندیی کە لە مۆندیالی 2019ی ئافرەتان لە فەڕەنساش یاریدەدەری، سەرپەرشتی یاری کۆتایی جامەکەیان کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button