ئه‌وروپائیتاڵیا

فاسۆنی : ڕۆناڵدۆ نزیک بوو لە میلان پێش ئەوەی بچێتە یۆڤانتۆس

مارکۆ فاسۆنی، بەڕێوبەری وەرزشی پێشووی یانەی میلان لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆناڵدۆ لە گفتوگۆدا بوو لەگەڵ یانەی میلان دا بۆ بەدەست هێنانی تواناکانی پێش ئەوەی گرێبەست بکات لەگەڵ یانەی یۆڤی ئیتاڵی.
هەروەها لە قسەکانی دا ووتی،” دەمانتوانی گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بکەین بەڵام یانەی یۆڤی زۆر لە ئێمە بە تواناتر بوو لە بەدەست هێنانی ئەم یاریزانە لە ڕووی پارە و بەڕێوبەرایەتی و ڕازی کردنی یاریزانەکە.”
هەروەها ووتی،” کاتی مانەوەم لە یانەی میلان زۆر شت ڕووی دا کە لێ تێ نەدەگەشتم و هەموو هێزو توانایەکێشم نەبوو تا بتوانم ڕۆناڵدۆ ڕازی بکەم بێتە ڕیزەکانی یانەی میلان.”
جێگەی باسە کە ئێستا ڕۆناڵدۆ نازناوی باشترین یاریزانی ئیتاڵیای پێ بەخشرا و یانەکەشی بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button