ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

لە دوای دیباڵا، مان یونایتد ڕوودەکاتە ماندزۆگێتچ

یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی خۆازیاری گرێبەستە لەگەڵ ئەستێرەیەکی نوێ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی کە پێ دەچێت شتەکان لەسەر بڕیارەکەی پاولۆ دیباڵا نەوەستێت سەبارەت بە چوونی بۆ یانەی مان یونایتد لە ماوەی ڕابردوودا.
چەند ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی و ئینگلیزی ئەو هەواڵەیان بڵاو کردەوە کە وا گرێبەستی چوونی پاولۆ دیباڵا بۆ مان یونایتد و ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ بۆ یانەی یۆڤانتۆس لە جەند کاتژمێری داهاتوو دا بڵاو دەکرێتەوە.
سەبارەت بە ڕۆژنامەکان مان یونایتد بە کۆتایی ئەم گرێبەستە نەوەستاوەو لە هەوڵ دایە بۆ بەدەست هێنانی یاریزانێکی کەی یانەی یۆڤی ئیتاڵی و کە پێ دەچێت گۆڵکار، ماریۆ ماندزۆگێتچ بێت.
جێگەی باسە ماندزۆگێتچ لە وەرزی ڕابردوودا ئاستێکی زۆر بەرزی نواندووە و بوەتە سەرنجی زۆر لە یانەکان بەڵام لە ئێستادا گرێبەستی یانەی مان یونایتد لە هەمووی بەهێزترە و نازانرێت داهاتووی بەرەو کوێوە دەڕوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button