ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

یانەی مان سیتی تووشی سەرسامی دەبێت بەهۆی لێدوانەکەی کڵۆب

چەند کەسایەتێەک لە بەڕێوبەرایەتی یانەی مان سیتی ئینگلیزی تووشی سەرسامی بوون دوای لێدوانەکەی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی، یۆرگن کڵۆب.
کڵۆب لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەوە ڕاگەیاند، لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانانی هاوینەدا ئەو ئازادیەی پارە سەرف کردنی نییە وەک لەوەی کە لە یانەی مان سیتی دەکرێت.
عمەر برادە، بەڕێوبەری هونەری یانەی مان سیتی ئینگلیزی لە وەڵامی ئەم لێدوانەی کڵۆب دا ووتی،” لێدوانەکەی کڵۆب زۆر بێ بنەمایانەیەو بەس قسەیە و هێچ ڕاستگۆییەکی تیا نییە.”
هەروەها بەردەوام بۆ لە قسەکانی و ووتی،”بابەتی گواستنەوەی یاریزانان شتێکی تایبەتەو نابێت لە خۆیەوە قسە بکا لەسەر یانەکان و باسی گواستنەوەی یاریزانەکانی بکا، ئەو لە لێدوانەکانی دا باسی چۆنێتی گوااستنەوەی یاریزانانی چوار یانەی ئەوروپا دەکات و هیچ پەیوەندی بەوەوە نییە.”
براد ئەوەشی باس کرد،” کڵۆب ڕکابەرێکی زۆر بەتوانایەو تووشی سەرسامی بووین بە قسەکانی، هەر یانەیەک بە پێ توانای خۆی پارە سەرف دەکات لە وەرزی گواستنەوەدا نەک بە ئارەزووی خۆی.”
ووتیشی،” جوان نییە یانەی مان سیتی و بارسیلۆنا و ڕیاڵ و پاریس لە یەک ئاستدا دابنرێت چونکە هەر یانەیەو دەست بەو کارە دەکات کە بەڕاستی دەزانێت و هەمووی وەک یەک نییە.”
جێگەی باسە کە کڵۆب لە لێدوانەکەی دا باسی ئەوەی کردبوو کە بەس یانەی مان سیتی و بارسیلۆنا و ڕیاڵ و پاریس دەتوانن پارەی زۆر سەرف بکەن لە وەرزی گواستنەوەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button