ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

مباپێ: من حاڵم زۆر باشە و ئاواتەخوازم نەیمار بەردەوام بێت

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری سۆپەری فەڕەنسی بەرامبەر یانەی لیل ڕایگەیاند، حاڵی زۆر باشەو ئارەزووی پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرزی هەیە هەر لە سەرەتای ئەم وەرزە نوێیەوە.
رۆژی شەممە یەکەم ڕۆژی یاری کردنی یانەی پاریس دەبێت لە جامی سوپەری فەڕەنسی لە وەرزی نوێدا بەرامبەر یانەی رێن
لە پێش یاریەکەی دوێنێشدا لە لێدوانەکەیدا باسی لە حاڵی خوی و ئاستی یانەکەشی کرد کە بەچەندین بابەتەوە سەرقاڵن.
لە قسەکانیدا ووتی،” من حاڵم زۆر باشەو هەست بە هێزێکی باش دەکەم تیامدا و ئارەزووی دەرخستنی تواناکانمم هەیە.”
هەروەها لە قسەکانی بەردەوام بوو ووتی،” ئەمەوی لەگەڵ یاریزانی گەورەدا یاری بکەم تا بتوانم ئاستم زیاتر دەربخەم و سوود لە تواناکانیان وەربگرم وەک کاڤانی و هەروەها نەیمار کە زۆر خۆشحاڵ دەبم گەر بێت و بمێنێتەوە لە یانەکە.”
جێگەی باسە کە یانەی پاریس سانجێرمان لە وەرزی پێشوودا شکستی هێنا بەرامبەر یانەی ڕێن و یاری بەیانیشی هەر بەرامبەر هەمان یانە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button