ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: مارکینیۆس لە ئارسناڵەوە بۆ نۆریچ سیتی

یاریگا-یانەی ئارسناڵ و نۆریچ سیتی رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی مارکینیۆسی هێرشبەری گەنەرز بۆ یانەکەی چامپیۆنشیپ.

مارکینیۆس هاوینی رابردوو بە ١٠ ملیۆن یۆرۆ لە ساوپاولۆی بەڕازیلییەوە روویکردە ئارسناڵ بەڵام هاتنی  ترۆسارد بۆ گەنەرز وایکرد، میکێل ئارتێتا رازی بێت بەوەی بە خواستن تا کۆتایی وەرز رووبکاتە نۆریچ.

لاوە ١٩ ساڵەکە تەنها لە یەک خولی پریمەرلیگ بەشداری پێککراوە بەڵام لە یۆرۆلیگ لە سێ یاریدا دەرفەتی پێدرا و توانی گۆڵێک تۆماربکات و گۆڵێکی دیکەش دروست بکات.

نۆریچ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی ئەم وەرزەی چامپیۆنشیپە و هیوای ئەوەی ماوە خۆی بگەیەنێتە پریمەرلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button