ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: دانی ئەلڤێز پەیوەندی بە یانەیەکی نوێوە کرد

یاریگا-دانی ئەلڤێز بەرگریکاری بەئەزموونی بەڕازیلی سەرەنجام گەڕایەوە وڵاتەکەی و پەیوەندی بە ساوپاولۆوە کرد.

ئەلڤێز سەرکردایەتی بەڕازیلی کرد بۆ بەدەستهێنانی کۆپا ئەمێریکا لە هاوینی ئەمساڵدا و سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٣٦ ساڵ ئاستێکی بەرزی نیشاندا.

بەڵام هەڵکشانی تەمەنی بووە هۆی ئەوەی هیچ یانەیەکی گەورەی ئەورووپا هەوڵی بۆ نەدات و بەرەبەیانی ئەمڕۆش ساوپاولۆ رایگەیاند گرێبەستێکیان بۆ سێ وەرز لەگەڵ واژۆکردووە.

دانی لە ٢٠٠٢دا گەیشتە ئەورووپا و پاش کاروانێکی دوورودرێژ لەگەڵ سیڤیلیا،بارسێلۆنا،یوڤێنتۆس و پاریس وەکو هەڵگری ژمارەی پێوانەیی زۆرترین ناسناوی فەرمی ئەورووپای جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button