ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دیبالا لەپێناو ئینتەر، مانچستەر ڕەت دەکاتەوە

یاریگا- ڕاپۆرتە هەواڵییەکان لە ئیتاڵیاوە زانیارییان داوە پاولۆ دیبالا مانچستەر یونایتدی لەپێناو ئینتەر میلاندا ڕەت کردۆتەوە.

ڕۆژنامەی کۆرێری بڵاوی کردۆتەوە کە هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری کۆدەبێتەوە بۆ زانینی پێگەکەی لە داهاتووی لەگەڵ یوڤی.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ڕەتکردنەوەی مانچستەر بە ئاڵوگۆڕیی لەگەڵ لوکاکوی هێرشبەری شەیتانە سوورەکان، واتا هەڵبژاردنی ئینتەر میلان وەک وێستگەی داهاتووی، ئەوەش لە بەرامبەر ئاڵوگۆڕ پێکردنی لەگەڵ ماورۆ ئیکاردی هاونیشتیمانیی.

بۆ زانین، بازاڕی گواستنەوەکان لە ئینگلتەرا سەرەتای وەرزی نوێ کۆتایی دێت، ئەوەش واتا تەنها نۆ ڕۆژیتری ماوە. هەرچی ئیتاڵیاشە، کۆتایی ئەم مانگە بازاڕەکە دادەخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button