ئیسپانیا

هاندەرێک بۆ بواتینگ: تۆ بەس بۆ وێنەگرتن هاتوویتە بارسا

یارگانێت- دوای بردنەوەکەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید، کیڤن پرنس بواتینگ بە پۆستکردنی وێنەیەکی ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی بارسا، لە ئینستاگرامەکەی خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی.

هاندەرێک لەسەر ئەو وێنەیە بە کۆمێنتێکی توانجئامێز گاڵتەی بە یاریزانە غانییەکە کرد و بۆی نووسیوە: “تۆ تەنها بۆ وێنەگرتن هاتیتە بارسێلۆنا.”

بواتینگیش بە دڵفراوانیی شۆخییەوە وەڵامی داوەتەوە و نووسیویەتی: “بەڵام خۆ وێنەکان زۆر جوانن.”

بواتیگ کە هاوینی ڕابردوو بەشێوەی خواستن لە ساسۆلۆی ئیتاڵییەوە ڕووی کردە بلاوگرانا، لە یارییەکەی دوێنێ شەو یەدەک بوو، کاتێک هاوتیمەکانی بردنەوەیان مسۆگەر کرد و جیاوازییەکەیان لەگەڵ یانە مەدریدییەکەی پلەی دووەم فراوانتر کردەوە بۆ 11 خاڵ.

Back to top button