ئیسپانیا

کۆکی بەخێرهاتنی بیرۆکەی هاتنی خامێس دەکات لە یانەی ڕیاڵەوە

کۆکی، ئەتێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بیرۆکەی بەدەست هێنانی خامێس ڕۆدریگێز لە یانەی ڕیاڵەوە لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەدا.
تا ئێستا پشت ڕاست نەکراوەتەوە کە خامێس بەتەمای ماننەوە دەبێت لە یانەی ڕیاڵ یاخۆد دەست بەرداریان دەبێت و بەرەو یانەی ئەتلەتیکۆ یان ناپۆلی ئیتاڵی دەڕوات.
کۆکی لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ کارینا سەرای ڕایگەیاند،” ئەو یاریزانێکی ڕیاڵە بەڵام یاریزانێکی زۆر بەتوانایەو نازانم بۆ داهاتووشی چی ڕوو دەدات”.
هەروەها لە قسەکانیشیدا ئەوەی ووت،” زۆر خۆشحاڵ دەبین بەهاتنی بۆ ڕیزەکانی یانەکەمان بەڵام گەر هاتوو نەشهاتە لای ئێمە هەر ئاواتی سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ژیانی وەرزشیدا.”

بابەتی زیاتر

Back to top button