ئیسپانیا

ئەندامێکی بەڕێوبەرایەتی یانەی بارسیلۆنا ئامۆژگاری یانەکەی دەکات بە دەست بەردار بوون لە بیرۆکەی گەڕانەوەی نەیمار

تۆنی فرێکسا، ئەندامێکی پێشووی بەڕێوبەرایەتی یانەی بارسیلۆنا، ئامۆژگاری یانەکەی کرد بە دەست بەردار بوونیان لە گرێبەستی گەڕانەوەی نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی لە یانەی پاریسی فەڕەنسیەوە.
ئەم بابەتەی نەیمار هەر لە سەرەتای هاوینەوە هەموو ڕۆژنامەکانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردبوو سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ یانەی بارسیلۆنا سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ئەم هەواڵانە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی یانەکەوە.
فریکسا لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد،” دەتوانم نیو کاتژمێر باس لە هۆکارەکانی ئەوە بکەم بۆچی نابێت نەیمار بگەڕێتەوە و لە هەمووی گرنگتریش ئەوەیە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی یاری دەکات لە یانەی پاریس هەموو هەواڵێکی نەیمار دەبیستین بێ لە هەواڵی تۆپی پێ و ئاستی زۆر دابەزیوە.”
هەروەها بەردەوامیش بوو،” زۆرێک خەڵکان هەن لەناو یانەکە گوێ دەدەن بەم گرێبەستە و لە نێوان هەردوو یانەکەدان هەوڵ دەدەن بۆ ئەنجام دانی گرێبەستەکە ئەوەش تەنها لە پێناو پارەدا وا دەکەن”.
فریکسا وەک ڕەخنەیەک لە یانەی بارسیلۆنا باسی لەوە کرد کە دەبوو پێنچ ساڵ بەر لە ئێستا یانەکە بیر لە نۆژەن کردنەوی یاریگاکە بکاتەوە نەک پارەکانی بە فیڕۆ بڕوات.”
جێگەی باسە کە تۆنی فرێکسا ئەندامێکی چالاکی بەڕێوبەرایەتی یانەکە بووە لە سەردەمی، خۆان لابورتا و ساندرۆ ڕۆسێل و خۆی هەڵبژارد بۆ سەرۆکایەتی یانەکە لە ساڵی ٢٠١٥.

بابەتی زیاتر

Back to top button