ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

نەیمار و پاریس بەرەو ڕێکەوتن دەچن

Yariga App

چەند رۆژنامەیەکی وەرزشی فەڕەنسی لە چەند هەواڵێکدا بڵاویان کردەوە، ئەگەری مانەوەی نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، لە یانەی پاریسی فەڕەنسی زۆر لە زیاد بوون دایە دوای کەم بوونەوەی ئەگەری گەڕانەوەی بۆ یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی.
سەبارەت بە چەند هەواڵێک دەربارەی یانەی بارسیلۆنا، گوایە لە ئێستادا بەتەما نییە نەیمار بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی یانەکەی خۆیان لە دوای گرێبەست کردنی لەگەڵ یاریزانی فەڕەنسی ئەنتۆنیۆ گریزمان کە گرێبەستەکەی بڕی ١٢٠ ملیون یۆرۆ بوو.
رۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەڕەنسی بڵاوی کردەوە، نەیمار پابەند بووە بە ڕاهێنانەکانی یانەی پاریس و بەشداری چەند چالاکیەکی یانەکەشی کردووە کە لە ئوسترالیا بەڕێوە چوو.
جێگەی باسە لەم دواییانەشدا نەیماری بەڕازیلی لە چەند کورتە ڤیدیۆیەکدا بڵاو کرایەوە لە ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس و پیشانیان دا کە بەردەوامە لەگەڵ یانەکەو ڕاهێنانەکان ئەنجام دەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button