ئه‌وروپافه‌ڕه‌نسا

تۆخیل : هیچی تازە لە ئارادا نییە و نەیمار هەر لەگەڵ خۆمان دایە

یانەی پاریس سانجیرمانی فەڕەنسی لە خۆ ئامادە کردندایە بۆ وەرزی نوێ لەگەڵ ڕاهێنەری بەتوانا، تۆماس تۆخیل، کە توانی وەرزی پێشوو ببێتە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی بەڵام دیسانەوە شکستی هێنا لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
تۆخیلی ڕاهێنەر لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ یەکێک لە کەناڵە ئاسمانیەکان سەبارەت بە نەیماری بەڕازیلی ووتی،” نابێ پەلە بکرێت لە بابەتەکەی نەیمار دا ئەو دەبێت بە تەنیا ڕاهێنان بکات بەهۆی ئەو پێکانانەی کە هەیبووە و بەشداری یاریەکانی کۆبا ئەمەریکاشی نەکردبوو بەڵام لە کۆتایی دا هەر دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهینانەکانی یانەی پاریس تا بەشداری وەرزی نوێ بکات.”
سەبارەت بە داهاتووی نەیمار لەگەڵ یانەکەشدا ووتی،” لە لایەن خۆمەوە هیچ شتیک نییە لە ئێستادا بۆ ڕۆشتنی و ئەو هەر یاریزانێکی یانەکەی ئێمەیەو ڕاهێنانیش لەگەڵ ئێمە دەکات و ئەگەر هەر شتێک هەبێت بۆ ڕۆشتنی لەم یانەیە ئەوا لە بەینی خۆی و بەڕێوبەرایەتی پاریس دەبێت.”
جێگەی باسە لەم دواییانەدا قسەو باسێکی زۆر دەکرا سەبارەت بە ڕۆشتنی نەیمار لە یانەی پاریس و چوونی بۆ یانەی بارسیلۆنا و یۆڤانتۆس بەڵام لە ئێستادا نازانرێت داهاتووی چۆن دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button