ئه‌مریکا

ئەرژەنتین چارەنووسی راهێنەرەکەی یەکلاکردەوە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین رایگەیاند لیۆنێل سکالۆنی لە ئەرکی راهێنەرایەتی وڵاتەکەیان بەردەوام دەبێت بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەڕ.

سکالۆنی بەشێک بوو لە ستافی راهێنەرایەتی ئەرژەنتین لە جامی جیهانی ٢٠٢٢ کە خۆرخی سامپاولی سەرکردایەتی دەکرد، بەڵام دواتر ئەو ئەرکە درا بە سکالۆنی و توانی ئەرژەنتین بگەیەنێتە قۆناغی پێش کۆتای کۆپا ئەمێریکا.

ئەرژەنتین لە سێ یاری دۆستانەدا رووبەرووی چیلی و مەکسیکی و  ئەڵمانیا دەبێتەوە و دواتر لە ساڵی داهاتوودا کاروانی گەیشتن بە کۆتاییەکانی جامی جیهانی دەست پێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button