ئه‌مریکافه‌ره‌نسا

کەیسی دەستدرێژی سێکسییەکەی نێیمار داخرا

یاریگا-پۆلیسی بەڕازیل راگەیاند بەفەرمی کەیسێکیان دژی نێیمار داسیلڤا داخستووە کە سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو بە تۆمەتی دەست درێژی سێکسی بۆ سەر کچێک.

بەگوتەی سکاڵاکەرەکە لە مانگی پێنج دا  نێیمار لە هۆتێلێک دەستدرێسی سێکسی کردووەتە سەری و چەند وێنە و ڤیدیۆیەکیش لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکرایەوە بەڵام سەرەنجام دادگا رایگەیاند بەڵگەی پێویست لەبەردەست دا نیە.

رووداوەکە کاریگەری گەورەی لەسەر نێیمار جێهێشت لە میانەی کۆپا ئەمێریکا و دەنگۆی ئەوەش هەیە یەکێک لە هۆکارەکانی  بڕیاری جێهێشتنی پاریس بێت لەلایەن ئەستێرە بەڕازیلییەکەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button