ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاڵوگۆڕی دیبالا و لوکاکو نزیکە لە ئەنجامدان

یاریگا-هەواڵی ئاڵوگۆڕی پاولۆ دیبالا و رۆمیلو لوکاکو لە نێوان مانچستەریونایتد و یوڤێنتۆس دا، چیتر تەنها پڕوپاگندەی میدیاکان نیە.

بەگوێرەی سکای سپۆرت هەردوو یانە رێککەوتوون لەسەر گواستنەوەکە بەڵام ئەوەی ماوە رێککەوتنی نێوان دیبالا و شەیتانە سوورەکانە. ماریانۆی برای دیبالا ئێستا لە ئینگلتەرایە و لە گفتوگۆدان.

پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا گواستنەوەکە یەکلابکرێتەوە. بە تایبەت کە دەگوترێت جگە لە دیبالا یۆڤی ئامادەیە پارە و یاریزانێکی دیکەش بداتە یونایتد.

هەردوو هێرشبەرە بەلجیکی و ئەرژەنتینییەکە وەرزی رابردوو ئاستێکی خراپیان نیشاندا و متمانەی راهێنەرەکانیان لەدەستدابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button