ئه‌وروپا

بریکاری ماگوایەر سەردانی بنکەی ڕاهێنانەکانی یانەی مان یوانایتد دەکات

رۆژنامەکانی ئینگلتەرا کەوتنە باسی نزیک بوونەوەی یاریزان هاری ماگوایەری یانەی لیستەر سیتی لە مان یونایتدی ئینگلیزیەوە دوای ئەوەی بریکاری یاریزانەکە سەردانی ڕاهینانەکانی یانەی شەیتانە سوورەکانی کرد.
ستیڤین پیک، بریکاری بەرگریکارەکەی لیستەر، چووە سەردانی یانەی مان یونایتدو ڕەسمی هەموو جامەکان و نازناوەکانی گرت و لە ئەکاونتی شەخسی خۆی دا دایبەزاند .
چەندی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆ باسیان لە کۆتایی گرێبەستەکەی ماگوایەر و یانەی مان یونایتد کردوو و باس لەوە کرا کە تەنها بڵاو کردنەوەی ماوە بە فەرمی لە لایەن یانەکەوە.
ئەم یاریزانە ٢٦ ساڵە بە شێوەیەکی ناکاو دەست بەرداری ڕاهێنانەکانی یانەی لیستەر سیتی کرد و داوای لە بەڕێوبەرایەتی یانەکە کرد کە دەست بەرداری بن و لێ گەڕێن بڕوات.
جێگەی باسە کە یانەی لیستەر سیتی بڕی ٨٩ ملیون پاوندی داناوە بەرامبەر گۆاستنەوەی ئەم بەرگریکارە بۆ یانەی مان یونایتد لە وەرزی گواستنەوەی یاریزاناندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button