ئیتاڵیا

لیاو گەشتە ئیتاڵیا بۆ لەبەر کردنی درێسی میلان

ڕفائێل لیاو گەشتە ئیتاڵیا بۆ ئەنجام دانی پشکنینی پزیشکی دوای واژوو کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی میلانی ئیتاڵی.
لیاو لە یانەی لیلی فەڕەنسیەوە بە بڕی ٣٠ ملیون یۆرۆ هاتە ڕیزەکانی میلانەوە لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانانی ئێستادا.
ئەم گۆڵکارە پورتوگالیەگەشتە شاری میلانۆ لە لیشبۆنەوە و وابڕیارە سبەینی دەست بکرێت بە پشکنینی پزیشکی بۆی و واژووی گرێبەستەکەی کە تا ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.
جێگەی باسە کە لیاو لە یانەی لیلی فەڕەنسی دا لە ٢٤ یاریدا توانی ببێتە خاوەنی ٨ گۆڵ و دوو گۆڵیشی دروست کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button