ئه‌وروپا

ماروتا: گرێبەستێکی گۆنجاومان پێشکەش بە لۆکاکۆ کرد و چاوەڕی دۆخەکە دەکەین

پیپ ماروتا بەڕێوبەری هونەری یانەی ئەنتەری ئیتاڵی وای دەبینێت کە یانەکەی بۆندێکی زۆر گۆنجاوی پێشکەش بە یاریزان ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ، یاریزانی مان یونایتد کردووە.
یانەی ئەنتەری ئیتاڵی بڕی ٧٠ ملیون یۆرۆیان پێشکەش کردووە بەرامبەر بە تواناکانی لۆکاکۆ بەڵام یانەی مان یونایتد داوای ٨٥ ملیون دەکات بەرامبەر دەست بەردار بوونی لەم یاریزانە.
مارۆتا سەبارەت بەم گرێبەستەی لۆکاکۆ ووتی،” بڕە پارەیەکی باشمان پێشکەش کردن بەڵام لەم ڕۆژانەی ئێستادا نرخی یاریزانەکان زۆر بەرزن و ناگونجێت تا بتوانین لە گرێبەستەکە بەردەوام بین.”
هەروەها لە قسەکانیشیدا ئەوەشی ووت،” چاوەڕی بارودۆخەکە ئەکەین و بزانین دەکات بە کوێ و هیچ شتێک مەحاڵ نییە لە وەرزی گواستنەوەی یاریزاناندا.”
جێگەی باسە کە وەرزی پێشوو لۆکاکۆ لەگەڵ یانەی مان یونایتدا لە ٣٢ یاریدا توانی ١٢ گۆڵ ئەنجام بدات .

بابەتی زیاتر

Back to top button