ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

بریکارەکەی: پرسیار لە پێرێز بکەن بۆ داهاتووی خامێس ڕۆدریگێز

خۆرخی مێندێز، بریکاری خامێس ڕۆدریگێز لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا دووپاتی کردەوە، تا ئێستا نازانرێت داهاتووی ئەم یاریزانەی ڕیاڵ بەرەو کوێ دەڕوات و چی لێ دێت.
خامێس دوێنێ بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کرد دوای شکست هێنانی گواستنەوەی بۆ یانەی ئەتکەتیکۆی ئیسپانی و ناپۆلی ئیتاڵی، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕە پارەیەی یانەی ڕیاڵ داوای ئەکات بەرامبەر تواناکانی خامێس.
خامێس دوای ڕۆشتنی بۆ یانەی بایەرنی ئەڵمانی بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی ٢ ساڵە لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە یاری کرد وئێستا لەبەردەم چەند هەڵبژاردنێکەو نازانێت داهاتووی چی لێ دێت.
دوای ئەوەی ڕۆژنامەوانان لە مێندێزیان پرسی سەبارەت بە داهاتووی خامێس لە ماڵپەری مارکای ئیسپانی مێندێز جوابی دایەوە و وتتی دەبێت ئەم پرسیارە لە پێرێز بکرێت و باسی لەوەش کرد کە ئەو باشترینی دەوێت بۆ یانەکەو یاریزانەکەش.
جێگەی باسە کە خامێس لە ساڵی ٢٠١٤ دا چووە ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵەوە لە دوای ئەو خۆ سەلمماننەی لە جامی جیهانی لە بەڕازیل لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا پیشانی یا بووە یاریزانێکی بە توانای یانەی ڕیاڵ و لەگەڵ یانەکەی دا ١١١ یاری ئەنجام داو خاوەنی ٣٦ گۆڵ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button