ئه‌مریکائه‌وروپا

کەیسەکەی نێیمار کۆتایی دێت

یاریگا
دوای ئەوەی خانمێکی بڕازیلی بە تۆمەتی دەست درێژی سێکسی سکاڵای لە دژی نێیمار داسیلڤای بڕازیلی تۆمار کرد، دادگا لە بەرژەوەندی یاریزانەکە بریاریداوە کە کەیسەکە کۆتایی پێ بێنێت.

ماڵپەری وەرزشی گۆڵ بڵاویکردۆتەوە دادگایەکی شاری ساوپاولۆی بڕازیل کە کاری لەسەر سکاڵای ناخیلا تریندا ئەو خانمەی سکاڵای لە دژی نیمۆ تۆمار کرد بوو دەکرد بریاریدا بە هۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو لەسەر ئەم تۆمەتەی، کەیسەکە کۆتایی پێ بێنێت، چونکە ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکراوەتە ئەوانی رازی نەکردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە ئەو کەیسەیان رادەستی دادوەری داواکاری گشتی کردووە و لە ماوەی 15 رۆژی داهاتوو هەموو شتێک یەکلا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button