ئه‌وروپا

كریستیانۆ: زۆر بەداخەوەم بۆ جێهێشتنی ریاڵ

یاریگا- ئەستێرەی یوڤێنتوس كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەوەی ئاشرا كرد كە زۆر بەداخە بە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید.

بە ئامادەبوونی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید گۆڵكارەكەی پێشووی یانە شاهانەكە خەڵاتی ئەستێرەی ماركای وەرگرت.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە هەستت چۆن بوو كە ڕیاڵت جێهێشت؟ ڕۆناڵدۆ ووتی: زۆر بەداخم كاتێك ڕیاڵ مەدریدم جێهێشت.

هەروەها سەبارەت بە ئەگەری بەدەستهێنانی چامپیۆنس لیگ لەلایەن یوڤێنتوسەوە ووتی: لە ڕاستیدا نازانم، بەڵام دووبارە لە وەرزی نوێدا هەوڵ دەدەینەوە هیوادارم یوڤێنتوس نازناوەكە بباتەوە.

هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا مانچستەر یۆنایتدت زیاتر لەدەستدا یان ڕیاڵ مەدرید؟ ئەستێرە پورتوگالیەكە ووتی: لە ڕاستیدا هەردووكیانم لەدەستدا، بەڵام بە بۆنەی بارودۆخی ژیانمەوە كە لە مەدرید زیاتر ژیاوم و منداڵەكانم لەوێ لەدایك بوون ، لەو باوەڕەدام مەدریدم زیاتر لەدەستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button